هاتوچۆی هەڵەبجە بۆ دایکان و باوکان: ڕێگە بە منداڵەکانتان مەدەن پاسکیل و سکۆتەری کارەبایی لەسەر شەقامە سەرەکییەکان بەکاربهێنن

​هاتوچۆی هەڵەبجە، لەبارەی بەکارهێنانی پاسکیل و سکۆتەری کارەبایی لەلایەن منداڵانەوە، هۆشداری بە دایکان و باکان دەدات.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە، ڕایگەیاند، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی بەکارهێنانی پاسکیل و سکۆتەری کارەبایی (شەحن) لە شارەکەماندا، تێبینیی ئەوەمان کردووە کە مێردمنداڵان و هەرزەکاران بەبێ ڕەچاوکردنی ڕێنماییەکانی سەلامەتی، ئەم ئامێرانە لەسەر شەقامە سەرەکییەکان و شوێنە قەرەباڵغەکان بەکاردەهێنن، کە ئەمەش مەترسییەکی گەورەی بۆ سەر گیانی خۆیان و شۆفێران دروستکردووە.

​دەشڵێت، وێڕای ئەوەی هۆشیاری دەدەینە بەکارهێنەران، داوا لە دایک و باوکان دەکەین:

​1- چاودێریی ورد: تکایە ڕێگە بە منداڵەکانتان مەدەن پاسکیل و سکۆتەری کارەبایی لەسەر شەقامە سەرەکییەکان بەکاربهێنن، ئەم ئامێرانە بۆ شەقامی خێرا و قەرەباڵغ دروست نەکراون و مەترسیی ڕووداوی نەخوازراویان زۆرە.

​2- بەرپرسیارێتیی خێزانی: پاراستنی سەلامەتیی منداڵەکانتان بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشە، پێش کڕینی هەر ئامێرێکی لەم جۆرە، دڵنیابن لەوەی منداڵەکەتان یاساکانی هاتوچۆ دەزانێت و تەنیا لە شوێنی گونجاو و دوور لە شەقامی سەرەکی بەکاریدەهێنێت.

​3- پاراستنی هاوڵاتییان: هاتوچۆی هەڵەبجە بە جددی کار بۆ ڕێگریکردن لە هەر دیاردەیەک دەکات کە ببێتە هۆی دروستبوونی کارەسات، تکایە پێش ئەوەی ناچاربین ڕێکاری توندتر بگرینەبەر، ئەرکی نیشتمانی و کۆمەڵایەتیی خۆتان جێبەجێبکەن و ڕێگە مەدەن منداڵەکانتان ئەم ئامێرانە بهێننە سەر شەقامە گشتییەکان.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەو كچەی بە هاوكاریی خێرخوازان دووجار نەشتەرگەریی چاندنی گورچیلەی بۆ ئەنجامدرابوو گیانیلەدەستدا

دونیا ئیسماعیل، ئەو كچەی بە هاوكاریی خێرخوازان دووجار نەشتەرگەریی چاندنی گورچیلەی بۆ ئەنجامدرابوو گیانیلەدەستدا. پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا…
Total
0
Share