شیروان میرزا: سەردانەکەی عەلی زەیدی بۆ ئەمریکا کاریگەری نابێت لەسەر لابردنی سزای سەر بانکەکان

شیروان میرزا

ئەندامێکی خولی پیشووتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، سەردانەکەی عەلی زەیدی بۆ ئەمریکا کاریگەری نابێت لەسەر لابردنی سزای سەر بانکەکان، بەڵام کاریگەریی لەسەر ناردنی دۆلار لە ئەمریکاوە بۆ عێراق دەبێت.

شیروان میرزا، ئەندامی خولی پیشووتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، سەردانەکەی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا کاریگەری نابێت لەسەر لابردنی سزای سەر بانکەکانی عێراق و سزاکە لاناچێت، بەڵام دۆخی عێراق لە ڕووی هێنانەوەی دۆلارەوە باشتر دەبێت.

وتیشی، بانکەکان کەمدەکرێنەوە و 13 بانک بە یەکجاری لە عێراقدا دادەخرێن و دەبێت هەندێک بانکیش لەگەڵ یەکتری یەکبگرن تاوەکو سەرمایەکانیان بگاتە 450 ملیار دینار، کە سەرمایەکانیان گەیشتە 450 ملیار دینار و زیاتر، ئینجا پێیان دەوترێت بانک.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share