کۆی گشتیی بارانی ئەمساڵ لە چاو ساڵی رابردوودا لە هەندێک ناوچە نزیکەی دووهێندەیە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی سلێمانی کۆی گشتی بارانی ئەمساڵی تاوەکو 1ی ئازاری سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان بڵاوکردەوە و لە هەندێک ناوچە، بڕی باران دوو هێندەی تێپەڕکردووە و لە هەندێک ناوچەی دیکە نزیکبووەتەوە لە دوو هێندە و لە هەموو ناوچەکان رێژەی بارانی ئەمساڵ لە پار زیاتر بووە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، ئەمساڵ لە سلێمانی 441.5 ملیمەتر باران باریووە، لە هەڵەبجە 504.6 ملیمەتر و لە قەڵادزێ 600 ملیمەتر و کەلار 255 ملیمەتر باران باریووە.

زۆرترین بارانبارین لە ناوچەکانی، یاخسەمەر لە پلەی یەکەم بە بڕی 987.7 ملیمەتر و بەرزنجە 983.3 لە پلەی دووەم و پێنجوێن بە بڕی 927.2 لە پلەی سێهەم دێت.

کەمترین رێژەی بارانبارین لەمساڵدا بە گوێرەی ناوچەکان، کفری بووە بە 187.4 بەڵام هێشتا لە رێژەی ساڵی رابردووی زیاترە کە 187.2 ملیمەتر بووە.

 

بابەتی پێشتر

سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و چەند داواکارییەکی لە هاوڵاتییان کرد

بابەتی دواتر

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق: نرخی گۆشتی سوور دادەبەزێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share