هۆکاری دەرکەوتنی بازنە سپییەکان لە ئاسمانی سلێمانی ئاشکرادەکرێت

بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی رایگەیاند، ئەو بازنە سپیانەی بەیانی ئەمڕۆ لە ئاسمانی سلێمانیدا دەرکەوتن بەهۆی تێپەڕینی فڕۆکەوە بووە بە هەوایەکی سارددا لە ئاسماندا.

ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ چەند بازنەیەکی سپی لە ئاسمانی سلێمانی دەرکەوت، ئەمە حاڵەتێکی ئاساییە و بەزۆری لە کەشە ساردەکاندا روودەدات.

ئاماژەی بەوەشکرد، کاتێک فڕۆکە بە ئاسماندا تێدەپەڕێت و جۆرێک لە هەڵم و هەوایەکی گەرم بە ئاسماندا بڵاودەکاتەوە، ئەگەر لەو کاتەدا لە ئاسمان بەشێوەیەکی بەرچاو پلەی گەرمی نزمبێت، دیاردەیەک دروستدەکات، وەک ئەوەی ئەم بەیانییە لە ئاسمانی سلێمانی بینیمان کە دەتوانین بڵێین وەک جۆرێک لە هەوری دەستکرد لە ئاسمان خۆی پیشانداوە.

وتیشی، ئەم هەورە وەک هەوری دیکە نییە بمێنێتەوە و یان ببێتە هۆی دابارین، هەر ماوەیەکی کەم دەرکەوتووە و دواتر بە ئاسماندا بڵاوبووەتەوە و دیارنەماوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیاری هەڵگرتنی ڤیزای ئێران لەسەر هاوڵاتیانی هەرێم چووە بواری جێبەجێکردنەوە

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆوە جێبەجێکردنی بڕیاری هەڵگرتنی ڤیزا لەسەر هاوڵاتیانی هەرێم و…
زیاتر ببینە

ئەردۆغان: بۆ چەکدانانی پەکەکە قسە لەگەڵ هەولێر و بەغداد دەکەین

سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، ئەنقەرە لە گفتوگۆدایە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی هەولێر و بەغداد، سەبارەت بە وردەکارییەکانی چۆنیەتیی رادەستکردنی چەکەکانی…
زیاتر ببینە

دوو كەس دەستگیركران..‏ بە ناوی دروستكردنی كەیس لە ئەوروپا ڤیدیۆی نەشیاویان بە ژنان گرتووە

پۆلیسی‌ سلێمانی دەڵێت، ‌”به‌ تۆمه‌تی‌ قۆڵبڕین‌ و هه‌ڕه‌شه‌كردن” مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌رچنار دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردووە. لە ڕاگەیەندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌…
Total
0
Share