وەزارەتی کارەبا سەبارەت بە بڕانی کارەبای شارێک ڕوونکردنەوە دەدات

وەزارەتی کارەبا سەبارەت بە بڕانی کارەبای بەشێک لە ناوچەکانی پارێزگای دهۆک، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هاوڵاتییان ئاگاداردەكەینەوە بەهۆی كێشەیەكی تەکنیکی لە هێڵەكانی گواستنەوەی كارەبا، گرفتی كوژانەوەی کارەبا لە بەشێکی پارێزگای دهۆک ڕوویدا.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا تیمەكانمان سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لە هۆكاری كێشەکە، تاوەکو بە زووترین كات چارەسەری بكەن و لە چەند كاتژمێری داهاتوودا كارەبا بۆ هاوڵاتییان بگەڕێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share