پەرلەمانتارێك: بارودۆخی بەندكراوانی بادینان باش نییە

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان دوای سەردانكردنی بەندكراوانی بادینان ڕایدەگەیەنێت، بارودۆخیان باش نییە.

عوسمان کانی کوردەیی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە یاوەری پەرلەمانتار ڕوپاك ئەحمەد سەردانی چاکسازیی گەورانی هەولێریان كرد، وەك دەیڵێت، بەمەبەستی بەسەرکردنەوەی سزادراوانی بادینان بووە کە چەند ڕۆژێکە مانیان لە خواردن گرتووە.

ئەو پەرلەمانتارە وتی، “لە سەردانەکەدا چاومان کەوت بە هەریەك لە مامۆستا اسماعیل سوسەیی، شێروان شێروانی، نێچیروان بەدیع و ئەمجەد ڕێکانی، دوای چەند کاتژمێرێك لە گفتوگۆکردن ئەوان سوربوونی خۆیان دوپاتکردەوە لەسەر مانگرتن لە خواردن تاکو ئەو مافە یاساییانەی هەیانە پێیان نەدرێت، لەوانە بێبەشنەکردنیان لە ئازادکردنی بەمەرج”.

ئاماژەی بەوەشكرد، کۆمەڵێک سزادراوی دیكە هەن دوور لە یاسای بنەماکانی دادگاییکردن، لە ساڵی 2018وە بە بڕیارێکی دادگایی تەمیز لە مافی ئازادکردنی بە مەرج بێبەشکراون.

دووپاتیشیكردەوە، “بەگشتی بارودۆخیان باش نەبوو”.

لە 24ی تەمموزی ڕابردوو لە نامەیەكدا بەندكراوانی بادینان مانگرتنیان لە خواردن ڕاگەیاند.

لە نامەکەدا کە ئاراستەی هەرسێ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان کراوە دەڵێن، “ئێمە وەکو زیندانیانی بادینان و کۆمەڵێك ڕۆژنامەنووس و چالاکوان و سزادراوانی زیندانی چاکسازیی گەورانی ھەولێر، کە ژمارەمان 52 کەسە ھاوشانی سزادراوانی شێلادزێ بڕیاری مانگگرتنمان لە خواردن داوە”.

ئاماژەیان بە هۆکاری مانگرتنەکەیان داوە، بەهۆی ئەوەی مافی ئازادکردنی مەرجدار، کە مافێکی یاساییە لەلایەن داواکاری گشتییەوە دەستاودەستی پێدەکرێت و هەوڵ هەیە بە دەستێوەردانی حزبی و کەسی ئەو مافەیان لێوەرگیرێتەوە.

داواش لە سەرجەم زیندانیکراوانی هەرێمی کوردستان دەکەن بە ناونیشتانی “ئازادی یان مردن” مانگرتن دەستپێبکەن لەپێناو یەکلاییکردنەوەی دۆسییەکانیان، وەک دەڵێن، “بە ئاشکرا دەستوەردان لە کاروباری دادگاکان هەیە”.

بابەتی پێشتر

جوتیار عادل: لە داهاتی نەوت مانگانە 500 ملیۆن دۆلار دەگەڕێتەوە خەزێنەی حكومەت

بابەتی دواتر

زەواهیری چۆن و كەی كوژراوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی: ئەو پەرژینەی کۆمپانیای نالیا دروستیکردبوو، رێگری لە هاتوچۆی خاوەن زەوییەکان کردبوو

سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسەر سکاڵای خاوەن زەوییەکانی ناو گوندی ئەڵمانی کە ژمارەیان نزیکەی 80 زەوییە، ئەمرۆ بەشی…
Total
0
Share