نرخی یەک بلیتی یاریی کۆتایی مۆندیال دەگاتە 6 دەفتەر دۆلار

نرخی بلیتی یاری کۆتایی جامی جیهانیی 2026 مشتومڕێکی بەرفراوانی لای هاندەرانی تۆپی پێ لە سەرانسەری جیهان دروستکردووە، نرخی هەندێک لە کورسییەکانی یاریگا گەیشتووەتە ئاستێکی خەیاڵی.

بەگوێرەی ماڵپەڕی Viagogo کە تایبەتە بە کڕین و فرۆشتنی تیکتی یارییەکانی تۆپی پێ، نرخی بلیتی یاری کۆتایی جامی جیهانیی 2026 لە نێوان 7800 دۆلار بۆ 60 هەزار دۆلار دەبێت بۆ هەر بلیتێک، ئەمەش بەپێی پۆل و خزمەتگوزارییەکانی کورسییەکان و نزیکییان لە یاریگاوە.

لە مێژووی پاڵەوانێتییەکەدا نرخەکان نەگەیشتوون بەم ئاستە، بەتایبەتی بۆ بەشەکانی میوانداری و خزمەتگوزاریی تایبەت.

بەرزیی نرخی بلیتەکان مشتومڕێکی بەرفراوانی لەناو هاندەران و هەوادارانی تۆپی پێ دروستکردووە، بەجۆرێک زۆرێک لە خەڵکی پێیان وایە کە چی دیکە تۆپی پێ یاریی هەژاران نەماوە و ئەو چینە ناتوانن تەماشای بکەن و چێژی لێببینن.

سەرەڕای بەرزیی نرخەکان، پێشبینی دەکرێت یاریی کۆتایی مۆندیالی 2026 ژمارەیەکی پێوانەیی لە بینەر تۆماربکات. هەڵبژاردە بەهێزەکان کێبڕکێی دەکەن بۆ بەدەستهێنانی گرنگترین نازناوی تۆپی پێ، ئەمەش وایکردووە خواست لەسەر بلیتەکان لەڕادەبەدەر زۆر بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share