بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق، رایگەیاند، “مووچەی مانگی یەک زۆر دوادەکەوێت”.
فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، “مووچەی مانگی یەک دەدرێت، بەڵام بەپێی بڵاوکراوەکانی وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێم بێت، زۆر دوادەکەوێت”.
وتیشی، “پێویستە بە زمانی نەرم گفتوگۆکان لەنێوان هەردوولادا بەڕێوەبچن بۆ چارەسەرکردنی گرفتە داراییەکان و گرفتی تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم”.
فازڵ نەبی ئەوەشی وت، “پێویستە وەفدێکی شارەزای هەرێم سەردانی بەغداد بکات و بەڵگەکانی خۆی پێشکەشبکات، بۆ ئەوەی بە برایانە گرفتەکان چارسەربکرێن”.