بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، له ئه‌نجامی ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌نێوان سێ ئۆتۆمبێل، چوار كه‌س برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، ئۆتۆمبێلێكی جۆری كادیلاک كه له چه‌مچه‌ماڵه‌وه به ئاراسته‌ی سلێمانی هاتووە لە نزیک ئه‌ڵایی له ڕێگەی ڕۆیشتن بەرەو دێلێژه، كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ستداوه و چووه‌ته سه‌ر سایدی به‌رامبه‌ر، لە ئه‌نجامدا خۆی كێشاوه بە ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر له جۆری تانكه‌ر و پاشانیش خۆی به ئۆتۆمبێلێکی دیكه له جۆری پڕۆتۆن كێشاوە.
ئاماژەی بەوەشدا، له ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه، چوار کەس برینداربوون، له‌ئێستاشدا سه‌رجه‌میان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون و باری ته‌ندروستیی یەکێک له برینداره‌كانیش ناجێگیرە.