وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە، ڕایگەیاند، 11ی ئاب تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12 دەستپێدەکەن.
پەیمان خواجە، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، “هەفتەی داهاتوو خشتەی نوێی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاودەکرێتەوە و لە 11ی ئابی 2026 دەستپێدەکەن.”
ئاماژەی بەوەشکرد، “تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی پۆلی 12ی ئامادەیی بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوون و زۆرینەی خوێندکاران نمرەی باشیان بەدەستهێنا”.
ئەوەشی خستەڕوو، ” تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم بە هەمان زنجیرە و ڕیزبەندیی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم بەڕێوەدەچن، بەڵام ڕۆژ نا ڕۆژێک دەبێت”.