وەفدی ئیمڕاڵی: بافڵ تاڵەبانی پشتگیریی خۆی بۆ پرۆسەی ئاشتی دووپاتكردەوە

وەفدی ئیمڕاڵی رایگەیاند، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و رۆڵی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی هەڵوێستی جددیان بەرامبەر پرۆسەی ئاشتی هەبوو.

پاش كۆبوونەوەیان لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، وەفدی ئیمڕاڵی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “هاوشێوەی بەڕێز مام جەلال چۆن رۆڵی گرنگی لە پڕۆسەی ئاشتیدا گێڕاوە، بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانیش رۆڵی گرنگ و پشتگیریی تەواوی بۆ دووپاتكردینەوە”.

ئەوەشیخستەڕوو، “دیدارەكەمان لەبارەی داهاتووی كورد لە رۆژئاوا و باكووری كوردستان تاوتوێكرد و هەوڵەكانمان لەگەڵ بەڕێز بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی بۆ پرۆسەی ئاشتی بەرەوپێشدەبەین”.

جەختی لەوەشكردەوە، “تەواوی لایەنە سیاسەكانی كوردستان و كوردان لە رۆژئاوا و باكووری كوردستانیش یەك هەڵوێستە، كە ئەویش چارەسەری كێشەی كورد و كۆتایی هێنانە بە كێشەكانی كورد و بەرەوپێشبردنی پرۆسەی ئاشتی”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پەروەردە: پاش دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێریی سۆپا لە ناوەندەکانی خوێندن ناهێڵین

وەزیری پەروەردەی هەرێم، رایگەیاند، پاش دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێریی سۆپا لە ناوەندەکانی خوێندن ناهێڵین. ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی…
زیاتر ببینە

زانكۆی سلێمانى خوێندكاران ئاگادارده‌كاته‌وه‌

زانكۆی سلێمانى خوێندكاران ئاگادارده‌كاته‌وه‌ كه‌ ڕۆژى شه‌ممه‌ به‌شه‌ ناوخۆییه‌كانیان ده‌كرێنه‌وه‌. له‌ ئاگادارییه‌كدا زانكۆی سلێمانی ڕایگه‌یاندووه‌، خوێندکارانی کۆلێجە پزیشکییەکان…
Total
0
Share