قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی عەمار حەکیم وەک سەرۆکی ڕەوتی حیکمە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەکرد
لە پەیامەکەی قوباد تاڵەبانیدا هاتووە، بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەتان وەک سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی بۆ خولێکی نوێ، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەم و لە راپەڕاندنی ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانتان بۆ ئەم قۆناغە گرنگە، هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
وتیشی، دووبارەبوونەوەی متمانەدان بە بەڕێزتان، ڕەنگدانەوەی ڕۆڵی کاریگەرتانە لە گۆڕەپانی سیاسیی عێراق و بەشداربوونی کاراتانە لە بەهێزکردنی کاری نیشتمانیی هاوبەش لەنێوان پێکهاتە جیاوازەکانی گەلی عێراق، بەو ئاراستەیەی کە خزمەت بە سەقامگیریی وڵات دەکات.
لە کۆتایشدا دەڵێت، چاوەڕوانی هەوڵی بونیادنەری زیاترین بۆ برەودان بە هاوکاری و لێکتێگەیشتن لەنێوان هەموو هێزە نیشتمانییەکان بە جیاوازیی بیروبۆچوون و ئینتیماکانیانەوە.