بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی گەڕاندنەوە لە دەستەی دەستپاکیی عێراق، ڕایگەیاند، بۆ گەڕاندنەوەی پارە دزراوەکان ڕەشنووسی رێککەوتنی نێودەوڵەتی ئامادەدەکەین.
عەباس متعەب، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی گەڕاندنەوە لە دەستەی دەستپاکیی عێراق، ڕایگەیاند، هەندێک وڵات بە هۆکاری تایبەت بە خۆیان، لە دۆسیەی گەڕاندنەوەی پارەی گەندەڵکاراندا هاوکار نین، هەندێک وڵاتی دیکەش هاوکارن، فەرمانگەکەمان ڕەشنووسێکی ئامادەکردووە بۆ واژووکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا بۆ گەڕاندنەوەی پارە و تۆمەتباران.
وتیشی، یاسا ناوخۆییەکانی هەندێک وڵات ڕێگە بە گرتنەبەری ئەو رێکارە دیاریکراوانە نادەن کە عێراق داوایان دەکات.