ئەندامێکی لیژنەی دارایی: رۆژی یەکشەممە ئەنجومەنی وەزیران دەنگ بە هەمواری یاسای بودجە دەدات

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە ئەنجومەنی وەزیران دەنگ بە هەمواری یاسای بودجە دەدات و رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی دەکات.

مستەفا کرعاوی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەیەکی نائاسایی سازدەکات و دەنگ بە هەمواری یاسای بودجەی 2024 دەدات بۆ ئەوەی بە زووترین کات رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەوڵدەدەین لە ماوەی ئەم مانگەدا لە ئەنجومەنی نوێنەرانیش دەنگ بە پرۆژە یاساکە بدەین و ئەو پرۆژانەی بەهۆی تەرخاننەکردنی داراییەوە وەستاون دەستپێبکەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چێوەی هەماهەنگی: هەڕەشە لە پەرلەمانتارانی سەربەخۆ “نائەخلاقی”یە‏

چێوەی هەماهەنگی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هەڕەشەکردن لە پەرلەمانتارانی سەربەخۆ و هەوڵی بەرتیلپێدانیانی ئیدانەکرد. لە ڕاگەیەندراوێکدا چێوەی هەماهەنگی…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی نوێنەران میوانداریی وەزیرانی سامانە سروشتییەکان و نەوت دەکات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق میوانداریی وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان و وەزیری نەوتی عێراق دەکات. ڕۆژنامەی نیمچەڕەسمیی عێراق بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share