رۆژی شەممە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵدەبژێردرێت

سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریدا رۆژی شەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبژێردرێت.

سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئاسایی رۆژی شەممەی بڵاوکردەوە، کە تێیدا هاتووە، کۆبوونەوەکە لە کاتژمێر 3:00 ی پاشنیوەڕۆی رۆژی شەممە دەستپێدەکات و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵدەبژێردرێت.

لە وەرزی نوێی یاسادانانی عێراق ئەمە یەکەم دانیشتنە ئەنجامبدرێت، بڕیارە دواتریش چەند پرۆژە یاسایەکی دیکە بخرێنە دەنگدانەوە لەناویشیاندا هەمواری یاسای بودجەی عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی دەستپاکیی ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی تەوتینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کۆبووەوە

لیژنەی دەستپاکیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە سەرۆکایەتیی زیاد جەنابی سەرۆکی لیژنەکە و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنەکە،…
Total
0
Share