وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی: هەموومان چاوەڕێی دابەزینی نرخی بەنزینین بەڵام وەزعەکە سیقەی نییە

وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی ئاشکرایدەکات، دۆخەکە جێگەی متمانە نییە و ڕوون نییە کە نرخی بەنزین دادەبەزێت یان زیاتر بەرزدەبێتەوە.

بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی ڕایگەیاند، ئێستا هەموومان چاوەڕێی دابەزینی نرخی بەنزین دەکەین، بەڵام نازانین نرخەکەی دادەبەزێت یان زیاتر بەرزدەبێتەوە، چونکە دۆخەکە جێگەی متمانە نییە.

وتیشی، ئەگەر دۆخەکە باشبێت، نرخی بەنزین دادەبەزێت، ئەگەر دۆخەکەش خراپ بێت چاوەڕێی دابەزینی نرخی بەنزین مەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share