ژمارەیەک ماسیی مردارەوەبوو لە هەڵەبجە لەناوبران

لە هەڵەبجە ژمارەیەک ماسیی مردارەوەبوو لەناوبران کە خاوەنەکەی دەیویست لە بازاڕدا ساغیان بکاتەوە.

قائیمقامیەتی هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لەبازگەی زەمەقییەوە ئاگادار کراینەوە لەهەبوونی بڕێک ماسیی مردارەوەبوو کە خاوەنەکەی بەنیازی ساغکردنەوەی بوو لەناوشاری هەڵەبجە ، دوای سەردانیکردنی مەیدانیی لیژنەکەو پشکنین بۆ ماسییەکان دەرکەوت کەشیاوی خواردن نەبوون، چونکە به هۆی نەخۆشییەوە مردار بووبوونەوە.

قائیمقامیەتی هەڵەبجە دەڵێت، لەبەر ئەوە دەستمان بەسەردا گرتن و لەناومان بردن، خاوەنەکەی رووبەڕووی رێکاری یاسای کرایەوە.

May be an image of mirror carp

May be an image of 4 people

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەمال کۆچەر: دەستگیرکردنی چالاکوانانی بادینان دەنگەکانی منیان بەرزکردەوە

کاندیدی سەرکەوتووی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە بادینان ڕایگەیاند، دەستگیرکردنی چالاکوانانی بادینان لەلایەن دەسەڵاتەوە، کاریگەری لەسەر بەرزی دەنگەکانی هەبووە.…
Total
0
Share