تەندروستیی سلێمانی: مانگی رابردوو 361 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فێرکاری ئەنجامدراوە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە، مانگی رابردوو 361 نەشتەرگەری جۆراوجۆر لە نەخۆشخانەی فێرکاری ئەنجامدراون، کە 12 یان نەشتەرگەری تایبەت بوون.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانیدا هاتووە، “لەماوەی مانگی رابردوودا لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری لەشاری سلێمانی، 361 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجامدراون، کە 12 نەشتەرگەرییان تایبەت بوون، 121 نەشتەرگەری سەروو گەورە، 52 نەشتەرگەری گەورە، 156 نەشتەرگەری مام ناوەند و 20 نەشتەرگەری بچووك بوون”.

هەر بەپێی راگەیەندراوەکە، لە هەمان مانگدا 85 پشكنینی تیشك، 165 پشكنینی سۆنەر، 45 پشكنینی سیتی سكان لەو نەخۆشخانەیە كراون، جگە لەوانەش 148 چارەسەری سروشتی كراوە و 20 نەخۆش سەردانی بەشی چاندنی ددانیان كردوە و 11 و 522 پشكنینی جۆراوجۆری تاقیگەیی ئەنجامدراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەرێم كەمال ئاغا: راگرتنی هەناردەی نەوت نابێتە كێشە و بەغداد مووچە و بودجە بۆ هەرێم دەنێرێت

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەناردەی نەوت دەستپێنەكاتەوە دەبێت هەرێم نەوتەكەی رادەستی بەغداد بكات و…
Total
0
Share