لیژنەی لابردنی زیادەڕۆییەکانی چەمچەماڵ ئاگادارییەکی بۆ خاوەنی تانکەر و بارهەڵگرەکان بڵاوکردەوە.
لیژنەی لابردنی زیادەڕۆییەکانی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم خاوەنی تانکەر و بارهەڵگرەکان دەکەین کە ئۆتۆمبیلەکانیان لە گەڕەک و شەقامەکانی ناو شار ڕاگرتووە، بیبەنە گەراجەکانی دەرەوەی شار.
دەشڵێت، بە پێچەوانەوە لەلایەن لیژنەی لابردنی زیادەڕۆییەکان کە بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ پێکهێنراوە، دەست بەسەر بارهەڵگرەکانیاندا دەگیرێت.