فەرهاد بایز دوای 5 رۆژ زیندانیکردن ئەمڕۆ بە کەفالەت ئازادکرا

فەرهاد بایز، نوێنەری مانگرتووی گەڕەکی عەرەفەی کەرکوک، دوای دەستگیرکردنی لە رۆژی 9ی ئازار دەستگیرکرا، ئەمڕۆ بە کەفالەتی 10 ملیۆن دینار ئازادکرا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، کەمێک پێش ئێستا فەرهاد بایز بە کەفالەتی 10 ملیۆن دینار ئازاد کرا.

نوێنەرە مانگرتووەکەی گەڕەکی عەرەفەی کەرکوک، بەر لە 5 رۆژ فەرهاد بایز نوێنەری مانگرتووانی ناڕازیی گەڕەکی عەرەفەی کەرکوک، دوای ئەوەی لەلایەن کۆمپانیای نەوتی باکوورەوە سکاڵای لەسەر تۆمارکرا، لەساتی تێپەڕبوونی بەبازگەی چیمەن، لەلایەن هێزەکانی بازگەکەوە دەستگیرکرا”.

ئەوەش بەهۆی ئەوەوە بوو، دانیشتووانی گەڕەکی عەرەفەی کەرکوک کە ژمارەیان 40 ماڵن، لەلایەن کۆمپانیای نەوتی باکوورەوە داوایان لێکرا خانووەکانیان چۆڵبکەن، فەرهاد بایزیش بۆ گەیاندنی دەنگی ناڕازی ئەو هاوڵاتییانە بووە نوێنەریان، بەڵام لەلایەن کۆمپانیاکەوە سکاڵای لەسەر تۆمارکرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی: لە خوێندنگەکانی دەرەوەی شار کاتێک دوو مامۆستا خانەنشین ببن ئەو خوێندنگەیە پەکیدەکەوێت

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی ئاشکرایدەکات، خانەنشینبوونی مامۆستایان لە دەرەوەی شار گرفتی زۆری بۆ دروستکردووین. بەناز ڕەمەزان، بەڕێوەبەری پەروەردەی…
زیاتر ببینە

فراکسیۆنە کوردستانییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە

فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوا لە سەرۆک وەزیرانی عێراق ده‌كه‌ن، مووچه‌ بۆ هه‌رێم بنێرێت. لە راگەیەندراوێکی هاوبەشی…
Total
0
Share