سەرچاوەیەک: چاوەڕواندەکرێت ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەبارەی مووچەوە بدات

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەیدا بڕیار لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانەوە دەدات.

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد، لە کارنامەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران، پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی تێدا نییە، بەڵام چاوەڕواندەکرێت لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەدا بڕیار لەبارەی مووچەوە بدرێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ لە پەراوێزی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، فالح ساری، وەزیری دارایی عیراق، سەرنج و تێبینییەكانی خۆی بخاتە بەردەم عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و ئەویش بڕیاری كۆتایی لەسەر ناردنی مووچەی بدات.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share