دژەتیرۆر_CTG: بەرپرسیارین بەرامبەر پاراستنی بست بە بستی خاکی کوردستان

لە ساڵیادی رزگارکردنی مەخموردا دژەتیرۆر_CTG رایدەگەیەنێت، خۆیان بە بەرپرسیار دەزانن بەرامبەر پاراستنی بست بە بستی خاکی کوردستان.

هێزەکانی دژە تیرۆر_CTG بڵاویکردەوە، “بەر لە 9 ساڵ و لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، هێزەکانی دژەتیرۆر داستانێکی بێوێنەیان تۆمارکرد، کاتێک هەمووان دەستەوەستان بوون و چەندین ناوچە بێ بەرگری رادەستی رێکخراوی تیرۆرستیی داعش کرابوون و تەنها چەند کیلۆمەترێک لەنێوان رێکخراوەکە و هەولێری پایتەختدا هەبوو، هێزەکانی دژەتیرۆر توانیان شارەکە بپارێزن و شارۆچکەی مەخمور بە کەمتر لە کاتژمێرێک کۆنترۆڵ بکەنەوە”.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “دژەتیرۆر_CTG، ئەو هێزەیە کە خۆی بە بەرپرسیار دەزانێت بەرامبەر پاراستنی بست بە بستی خاکی کوردستان و قوربانیدانی هێزەکانی دژەتیرۆر لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان شایەتی ئەو راستییە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەینێ كۆبوونەوە گرنگەکە بەرێوەدەچێت
تایبەتە بە دامەزراندن

سەرۆكی لقی سلێمانیی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی تەندروستی بەرێوەدەچێت و چاوەڕواندەكرێت بڕیارێك لە بەرژەوەندیی…
Total
0
Share