سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: ململانێی ئێمە و ئەمریکا هەرگیز بە خۆبەدەستەوەدانی ئێمە کۆتایی نایەت

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، پێویستە هەمووان بزانن کە ئەم ململانێیە، هەرگیز بە خۆبەدەستەوەدانی ئێران کۆتایی نایەت.

محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، ئێمە هەرگیز بەدوای شەڕدا نەبووین، بەڵام گەلەکەمان هەرگیز تەسلیمی نادادپەروەری نابێت.

وتیشی، لە کاتی دانوستانەکاندا، بە ڕوونی بۆ جێگری سەرۆکی ئەمریکام ڕوونکردەوە کە ئێمە بە هیچ شێوەیەک متمانەمان پێیان نییە.

جەختیشیکردەوە، “ئێمە ئامادەین بۆ بەرگرییەکی تەواو، ئەگەر ئەمریکییەکان خیانەت لە ڕێککەوتنەکە بکەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی سویسرا: جنێڤ شوێنی دووەم دانوستانی ئەمریکا و ئێران دەبێت

وەزارەتی دەرەوەی سویسرا رایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو خولی نوێی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە جنێڤ بەڕێوەدەچێت. وەزارەتی دەرەوەی…
Total
0
Share