كۆشكی سپی ڕوونكردنەوە لەسەر تووشبوونی بایدن بە شێرپەنجە دەدات

جۆ بایدن سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا

كۆشكی سپی دەڵێت، باسكردنی تووشبوون بە شێرپەنجە لەلایەن جۆ بایدن-ەوە ئاماژەكردن بووە بە تووشبوونی بەو نەخۆشییە بەر لەوەی ببێتە سەرۆك، چارەسەر كراوە.

ئەندرۆ بیتس وتەبێژ بەناوی كۆشكی سپی لە تویتێكدا ڕایگەیاند، جۆ بایدن سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئاماژەی بە شێرپەنجەی پێست-ی نا میلانۆما كردووە كە لابراوە بەر لەوەی پۆستەكەی وەربگرێت.

ئاماژەشی بە ڕاپۆرتی دۆخی تەندروستیی بایدن كرد كە لە تشرینی دووەمی ڕابردوو دەرچووە و بەپێی ناوەرۆكەكەی چەندین شێرپەنجەی پێستی نا میلانۆمی لابراوە بەر لەوەی پۆستی سەرۆكایەتی وەربگرێت.

دوێنێ سەرۆكی ئەمریكا باسی لە تووشبوونی بە شێرپەنجە كرد، بەڵام هەندێك لە میدیاكان بڵاویانكردەوە قسەكردنەكەی لە دەم دەرچوون بووە، هیچ ڕوونكردنەوەیەكی فەرمی لەبارەی تووشبوونیەوە نییە.

باسكردنەكە لەو وتارەدابوو كە بایدن دەربارەی قەتیسبوونی گەرما لە ویلایەتی ماساچۆستس-ی ئەمریكی پێشكەشیكرد.

دەربارەی كاریگەرییە تەندروستییەكانی دەردراوە گازییەكانی پاڵاوگەكانی نەوت لە نزیك خانووی سەردەمی منداڵی لە شاری كلیمۆنت-ی سەر بە ویلایەتی دیلاوێر، بایدن وتی، “لەبەر ئەم هۆكارەیە من و زۆرێك لەوانەی لەگەڵیاندا گەورەبووم تووشی شێرپەنجە بووین”.

سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشكرد لەبەر ئەم هۆكارەیە ویلایەتی دیلاوێر زۆرترین ژمارەی تووشبوون بە شێرپەنجەی لە ئەمریكا تیایە.

بایدن (تەمەن 79 ساڵ) گەورەترین سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانە و، زۆرترین قسە و باس لەباری دۆخی تەندروستییەوە دەكرێت.

بەرگریكارانی دەڵێن، چەندین ساڵە بەدەست قسەكردنی ناڕوونەوە دەناڵێنێت.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی سلێمانی: تا ڕۆژی شەممە هیچ دەرمانێکی نەخۆشییەکانی دڵمان نامێنێت

بابەتی دواتر

ڕووداوێكی سەختی هاتوچۆ لە هەولێر ڕوویدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share