هاتوچۆی گەرمیان، ڕایگەیاند، لە کەلار بەهۆی پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێل دوو کەس بـ.ـرینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان، ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕووداوێکی هاتوچۆی جۆری پێکدادان لە ناو کەلار و لە نزیک نەخۆشخانەی گشتی لەنێوان سێ ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی (تۆیۆتا کراون، نیسان سەنی و تۆیۆتا یارس) ڕوویدا.
دەشڵێت، بەهۆی ڕووداوەکەوە دوو کەس بـ.ـرینداربوون، یەکێکیان پیادەیەک بوو لەدایکبووی ساڵی 2010 یە و بەهۆی سەختیی بـ.ـرینەکەیەوە، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شـ.ـەهید هەژار ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا، بـ.ـرینداری دووەمیش سەرنشین بوو لەدایکبووی ساڵی 2001ە.
ئاماژە بەەشدەکات، دوای ڕووداوەکە، تیمەکانی هاتوچۆ گەیشتنە شوێنەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکرد، هەروەها بە مەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتیی ڕووداوەکە، هێڵکارییان ئەنجامدا.