دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، ژیانم لە مەترسیدایە و ئامانجی ژمارە یەکم لای ئێرانییەکان.
دۆناڵد ترەمپ لە نوێترین لێدوانیدا ڕایگەیاند، ئێمە هەنگاوێکمان لە دژی ئێران گرتەبەر کە دەبوو 47 ساڵ بمانگرتایەتەبەر، ئێستا سوپای ئێرانمان لەناوبردووە، 59 کەشتیمان لەناوبردووە، سەدان فڕۆکە و ڕادار و سەرکردەکانیشیانمان لەناوبردووە.
وتیشی، ئەمریکا وەک گەورەترین بەشداربووی دارایی و سەربازی لە ناتۆدا دەمێنێتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، سەرکردەکانی پلە یەک و دووەم لە ئێران نەماون، ئەوانەی ئێستاش سەرکردەی پلە سێن، دەمەوێت کاری خۆم لەگەڵ ئەماندا تەواوبکەم، نەک یارییان لەگەڵدا بکەم.
ترەمپ دڵنیاییشی دا لەوەی کە ئێستا نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەتەوە، بەڵام جارێکی دیکە دادەبەزێت.