فەرەنسا یاسای نوێی کۆچ پەسەند دەکات

ئەمڕۆ سەرۆکی فەرەنسا دەقی فەرمی یاسای نوێی کۆچ-ی لە رۆژنامەی رەسمیی وڵاتەکەدا بڵاوکردەوە.

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لەگەڵ بڵاوکردنەوەی دەقی یاساکەدا، داوای لە جیرار دارمانان، وەزیری ناوخۆی وڵاتەکەی کرد بەزووترین کات هەموو هەوڵێک بۆ جێبەجێکردنی یاساکە بدات.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، ئەنجومەنی دەستوریی فەرەنسا بەشێکی زۆری یاساکەی کۆچبەری رەتکردەوە، بەتایبەتی ئەو ماددانەی لەژێر فشارەکاندا لەنێو رەشنووسی یاساکەدا جێگیرکرابوون بەو پێیەی لە پەرلەمانی وڵاتەکە رۆژی 19ی کانوونی یەکەم پەرلەمانتاران دەنگیانپێدا.

هەندێک لە بڕگەکانی یاساکە ناڕەزایی لێکەوتەوە بەتایبەتی یارمەتیدانی ئەو هاوڵاتییانەی ئەوروپی نین، لەگەڵ دانانی رێژەی ساڵانەی کۆچبەری و توندکردنەوەی مەرجەکان بۆ یەکگرتنەوەی خێزانەکان.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سێنتکۆم: هیچ مووشەکێکی بالیستی نزیکی کەشتیی فرۆکەهەڵگریی ئەبراهام لینکۆڵن نەبووەتەوە

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا ئاشکرایدەکات، هیچ مووشەکێکی بالیستیی ئێران، نزیکی کەشتیی فرۆکەهەڵگریی جێراڵد فۆرد نەکەوتووەتەوە. فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی…
Total
0
Share