سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵیی عێراقی ڕایگەیاند، بەغداد بڕی 100 ملیۆن دۆلاری بۆ کەرتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تەرخانکردووە.
ئاماژەی بەوەشدا، بەشێکی زۆری ئەو پارەیە تەرخاندەکرێت بۆ پاڵپشتیکردنی دارایی ئەو نەخۆشانەی پێویستیان بە شوشتنەوەی گورچیلەکان هەیە، ئەوەی دەمێنێتەوە تەرخاندەکرێت بۆ پەرەپێدانی پڕۆژە تەندروستییە جیاوازەکان لە هەرێم.
وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان باسی لەوەشکرد، ئەو نەخۆشانەی تووشی سستبوونی گورچییلەکان بوون ئاستەنگییەکی گەورەی مرۆیی و پزیشکییان توشدەبێت، ژمارەیان لە هەرێمی کوردستان سێ هەزار کەسی تێپەڕاندووە و بەردەوام پشت بە ئامێری شۆردنی گورچیلە دەبێت کە چارەسەریان لە ڕادەبەدەر گرانە.