حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغداد: ناتوانین 120 ملیارەکە بنێرین

گوڵاڵە سدیق، شارەزای دارایی و بانک ڕایگەیاند، بەپێی ئەو ڕێککەوتنەکەی ساڵی ڕابردوو لەنێوان هەولێر و بەغداد ئەنجامدرا، دەبوو هەرێمی کوردستان مانگانە 120 ملیار دینار کە دەکاتە نیوەی داهاتی ناوخۆ، گومرگ، باجەکان و خاڵە سنوورییەکان ڕادەستی بەغداد بکرێت، بەڵام بەهۆی جەنگی ناوچەکە و جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا داهاتی نانەوتی کەمبووەتەوە.

ڕوونیشیکردەوە، بەو هۆیەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بەغدادی وتووە ناتوانن 120 ملیارەکە دابینبکەین، ئەگەر بینێرن دەبێت بە بارگرانییەک بۆ دابینکردنی مووچە.

وتیشی، حکومەتی فیدراڵ ئامادەیە بە مقاسە (پاکتاوکردن) بەڵام حکومەتی هەرێم ناتوانێت 120 ملیارەکە کۆبکاتەوە و مووچەی پێ دابین بکات لەبەر ئەوەیە مووچە تاوەکو ئێستا نەنێردراوە.

ئەوەشی وت، “ناتوانین بڵێین حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ڕاستەوخۆ داوای لە بەغداد کردووە کە مووچە نەنێرێت، بەڵام حکومەت مقاسەکردنی پارەی مووچەی پێ باش نییە، بۆیە تاوەکو ئێستا نەتواندراوە پارەکە کۆبکرێتەوە.

گوڵاڵە سدیق زیاتر ڕوونیکردەوە، ئەگەر ئێستا حکومەتی ناوەند پارەکە بنێرێت، حکومەتی هەرێم ناچاردەبێت ئەوەی لەبەردەست بێت دابەشیبکات وەک پێش جەژن، کە هەندێک وەزارەت و فەرامبەرانی گرێبەست مووچەکانیان دواکەوت، حکومەتی هەرێم بۆ ئەوەی ئەو سیناریۆیە دووبارە نەبێتەوە، پێی باشترە 120 ملیارەکە کۆبکرێتەوە و ڕەوانەی بەغداد بکرێت ئەوکات حکومەتی فیدراڵ تەواوی تەمویلی مووچە بنێرێت و دابەشبکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی ڕەشید: ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان هەڵنەوەشاونەتەوە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان هەڵنەوەشاوەتەوە، بەڵكو دادگای فیدڕاڵی بڕیاری بە نادەستووری بوونی هەمواری…
زیاتر ببینە

رۆژی شەممە تەرمی شەهیدی تێكۆشەر ئاكام عومەر دەگاتەوە خاكی كوردستان

نووسینگەی رۆژنامەوانیی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، ‎هاوڵاتییانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان ئاگاداردەكەینەوە رۆژی شەممە 17ی…
Total
0
Share