باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا: 60 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان

باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا ئاشکرایکرد، بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێم و وەزارەتی دەرەوەی عێراق، 60 کۆچبەر لە لیبیاوە دەگەڕێننەوە، کە ویستویانەوە لە رێگەی خاکی ئەو وڵاتەوە خۆیان بگەیەننە ئەوروپا.

ئەحمەد سەحاف، کاربەڕێکەری باڵیۆزی عێراق لە لیبیا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، “تواندراوە چارەنووسی 60 کۆچبەری عێراقی ئاشکرابکەن، کە نزیکەی مانگێک لەمەوبەر بەشێوازێکی نایاسایی چوونەتە خاکی لیبیاوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو کۆچبەرانە لە یەکێک لە ناوچەکانی رۆژئاوای لیبیا دۆزراونەتەوە، بەشێکیان تازەلاو بوون و رووبەڕووی مەترسی گەورە بوونەتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 21 هەزار منداڵی نەخۆش لە نەخۆشخانەی منداڵان چارەسەركراون

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا 21 هەزار و 481 منداڵی نەخۆش لە نەخۆشخانەی منداڵان…
زیاتر ببینە

لە هەولێر چوار کەس بە تۆمەتی هەڵکوتانەسەر ماڵان و سووتاندنی ئۆتۆمبێل دەستگیرکران

ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی چوار کەسی بەتۆمەتی هەڵکوتانە سەر ماڵان و سووتاندنی ئۆتۆمبێل راگەیاند. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share