دەزگای ئاسایش هەرێمی کوردستان: سێ تـ.ـیرۆریستی د،ا،عـ.ـش دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش دوای بەدواداچوون و لەسەر بنەمای ئاڵوگۆڕی زانیاری و هەواڵگری، لەمانگەکانی 4 و 6ی 2026دا لەسنووری پارێزگاکانی سلێمانی و کەرکوک 3 تـ.ـیرۆریستی د،اعـ.ـشیان دەستگیرکرد.

تـ.ـیرۆریستان بەناوەکانی (چ.ئـ، ت.ب.ر، پ.ف.س) دوای ئەوەی هەوڵی ‘هیجرەتیان’ داوە بەڵام لەبەر باری ئەمنی و داخستی هەموو ڕێگەکان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بۆیاننەکراوە و لە پێشووتردا بڕیاری ئەوەیان داوە دەعوە بکەن و کاریان بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ و نووسین و وێنەکانی د،اعـ.ـش و فکرەی توندڕەوی بووە لە 10 پەیج و ئەکاونتی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی (فەیسبووک، تیکتۆک، ئینستاگرام، تەلەگرام، یوتیوب) کردووە، لەدوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر داواکراوان دەستگیرکران.

لە درێژەی لێکۆڵینەوەکاندا تـ.ـیرۆریستان دانیان بەوەداناوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە دەعوەیان کردووە و هانی گەنجان و هەرزەکارانیان داوە بۆ وەرگرتنی فکرەی توندڕەوی و چوونە ناو رێکخستنەکانی د،اعـ.ـش و هیجرەتکردن بۆ ناو ڕیزەکانی د،اعـ.ـش.

لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی 2 لەیاسای تـ.ـیرۆر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share