سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد،تا ئەم ساتە دەست نەکراوە بە ڕێکارەکانی کۆکردنەوەی داهاتی ناوخۆ و هێشتا کورتهێنانی مانگی پێشووش پڕنەکراوەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، هێشتا دەست نەکراوە بە ڕێکارەکانی کۆکردنەوەی داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشکرد، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لەبەردەم کێشەیەکی گەورەدایە، چونکە هێشتا کورتهێنانی داهاتی مانگی پێشوو پڕنەکراوەتەوە، هەروەها ئەگەر حکومەتی عیراق لەم مانگەش بڕی 120 ملیار دینار پارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەنێرێت، ئەوا کێشەیەکی گەورە بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دروستدەبێت.