سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ڕایگەیاند، من و دۆناڵد ترەمپ هاوڕاین.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بە فۆکس نیوزی ڕاگەیاند، “من و دۆناڵد ترەمپ بە تەواوی هاوڕاین، ڕەنگە هەندێکجار جیاوازی لەنێوانمان دەربکەوێت، بەڵام ئێمە بە ڕاشکاوی و شەفافیەتەوە باسیان دەکەین، و زۆرجاریش دەگەینە چارەسەر.”
وتیشی، “ترەمپ ڕێبەری ئەمریکایە و ئەوە دەکات کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی دەکات، منیش ڕێبەری ئیسرائیلم و ئەوە دەکەم کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی دەکات، پێم وانییە هیچ درز و ساردبوونەوەیەک لە پەیوەندییەکانم لەگەڵ ترەمپدا هەبێت.”
دوێنێ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرایکرد کە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل داوای کۆبوونەوەیەکی لەگەڵدا کردووە لە کۆشکی سپی، و ئاماژەی بەوەش کرد کە ڕەنگە دیدارەکە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا و دوای گەڕانەوەی لە لوتکەی هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) ئەنجامبدرێت.