ئەمریکا: هێرشە درۆنییەکانی ئەم دواییە قبوڵکراو نین

کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر رایدەگەیەنێت، ئیدانەی ئەو هێرشە درۆنییانە دەکەن کە بەم دواییە کراونەتە سەر چەند کێڵگەیەکی نەوتی لە هەرێمی کوردستان.

کۆنسوڵخانەکە لە بەیاننەمەیەکدا کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە رایگەیاند، “ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ئیدانەی ئەو ھێرشە درۆنییانەی ئەم دواییە دەکات لە سەرانسەری عێراقدا، بە ھەردوو ھێرشی درۆنی 14 و 15ـی مانگی تەمموزیشەوە بۆ سەر ژێرخانی گرنگی کێڵگە نەوتییەکانی خورمەڵە و سەرسەنگ لە ھەرێمی کوردستاندا”.

دەشڵێت، “پێویستە حکومەتی عێراق پیادەی دەسەڵاتی خۆی بکات بۆ رێگریکردن لە میلیشیا و گروپە چەکدارەکانی تر بۆ ئەنجامدانی ئەو ھێرشانە بۆسەر ئەو شوێنانە لە ناوخۆی وڵاتدا، بەو شوێنانەشەوە کە کۆمپانیا عێراقی و نێودەوڵەتییەکان وەبەرھێنانیان لە داھاتووی عێراقدا کردووە”.

کۆنسوڵخانەی ئەمریکا دووپاتیشی دەکاتەوە، ئەو ھێرشانە قبوڵکراو نین و ھەڕەشەن بۆسەر سەروەریی عێراق و تەگەرە دەخەنە بەردەم ھەوڵەکانی عێراق بۆ سەرنجڕاکێشانی وەبەرھێنانی دەرەکی. ھانی حکومەتی عێراق دەدەین، لێکۆڵینەوە بکات تا بزانێت کێ لە پەنای ھێرشەکانەوەیە و رووبەڕووی بەرپرسیارێتییان بکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: گرێبەستی ئەلیکترۆنی دوای 60 رۆژ لە ئەنجامنەدانی مامەڵەکەی رۆژی 10 هەزار دینار سزای دارایی دەچێتەسەر

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەو کەسانەی گرێبەستی ئەلیکترۆنی دەکەن، پێویستە لە ماوەی کەمتر لە 60 رۆژدا مامەڵەکانی تەواوبکەن…
زیاتر ببینە

لە مانگی رەمەزاندا بەرنامەی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان گۆڕانکاری بەسەردادێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، لە مانگی رەمەزاندا بەرنامەی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان گۆڕانکاری بەسەردادێت. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی…
Total
0
Share