تورکیا هەڵسەنگاندن بۆ بومەلەرزەیەکی چاوەڕوانکراو دەکات لە ئیستانبول

وەزیری ژینگە و پلاندانانی تورکیا، دەستپێکردنی یەکەمین رێوشوێنی سەبارەت بە ئەگەری بوومەلەرزە لە ئیستانبول ئاشکرا کرد، رایگەیاند کە ئامادەکاری دەکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی زیانەکانی بۆمەلەرزەیەکی لەوجۆرە.

محەمەد ئۆزاسکی ئاماژەی بەوەشکرد، 350 هەزار یەکەى نیشتەجێبوونى بەرگەگرى بوومەلەرزە دروستدەکرێن، ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتى تورکیا پاڵپشتىی ماددى پێشکەش بە هاوڵاتییان و کۆمپانیا بچووک و مامناوەندەکان دەکات کە ئەگەری هەیە زیانى بومەلەرزەیان بەربکەوێت، بۆئەوەی سیستمێکی بەرگەگرتنی بومەلەرزە دابمەزرێنن.

سەبارەت بەو پڕۆژەیەش وەزیری پلاندانان ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەت پاڵپشتی دارایی دەدا بۆ نۆژەنکردنەوەی ماڵەکان و گۆڕینی بۆ باڵەخانەیە کە زیاتر بەرگەی بوومەلەرزە بگرێت، ئەوەش لە رێگەی دابینکردنی پاڵپشتیی دارایی قەرزێکی بێ سوود بە بڕی 500 هەزار لیرەی تورکی بۆ هاوڵاتییان کە دەیانەوێت ماڵەکانیان ئاوەدانبکەنەوە.

هەروەها پاڵپشتی دارایی بە بڕی 250 هەزار لیرەی تورکی بۆ خاوەن کارە بچووک و مامناوەندەکان دەکرێت کە دەیانەوێت بارەگای سەرەکی کۆمپانیاکانیان بونیادبنێنەوە.

روونیشیکردەوە، ئامانجی حکومەت ئەوەیە 350 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە ئیستانبول و لە ناوچە یەدەگییە نوێیەکان دروست بکات، کە بە وردی دەستنیشان دەکرێن بۆ دابینکردنی پێداویستییە جیاوازەکانی دانیشتووان، هەروەها پاڵپشتی پێویست بۆ خاوەن خانووبەرە دەکرێت کە ئارەزووی نۆژەنکردنەوەی بیناکانی ئێستا دەکەن، جەختیشی لەوە کردەوە کە لە ماوەی دوو ساڵدا جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە دەست پێدەکات.

بابەتی پێشتر

دوا هەڵوێستی سودانی لەبارەی ناردنی مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستانەوە ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەیاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی سەرکردایەتی شۆڕشی حزبی بەعسی پەسەندکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share