پارێزگاری هەڵەبجە داوا لە هاوڵاتییان دەکات، سەرنج و تێبینییەکانتان لەسەر فێستیڤاڵی هەنار بنێرن، تا لە ئەمساڵدا جێبەجێبکرێن.
نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە ڕایگەیاند، دەمانەوێت بۆ ئەمساڵ فێستیڤاڵی هەنار لە ڕووی ڕێکخستن و خزمەتگوزارییەوە زۆر جیاوازتر بێت لە ساڵانی ڕابردوو، کارمان کردووە بۆ دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی سەرجەم ئەو گرفت و کەموکوڕییانەی لە ڕابردوودا هەبوون.
وتیشی، بۆ ئەوەی ئەمساڵ فێستیڤاڵەكە بە باشتریین شێوە دەربکەوێت، دەروازەمان واڵا کردووە بۆ پێشوازی لە بیرۆکەکانی ئێوە، هەر کەسێک پێشنیار یان سەرنجێکی گونجاو و شیاوی هەیە بۆ دەوڵەمەندکردنی فێستیڤاڵەکە دەتوانێت بۆمان بنێرێت.