هەنگوینی ساختەیان فرۆشتووە.. دوو هاوڵاتی لە سلێمانی دەستگیركران

قائیمقامیەتی سلێمانی لە هۆتێلێکدا دەستیگرت بەسەر 250 کیلۆگرام هەنگوینی ساختەدا گرت کە بەڕێگەی نایاسایی هەنگوینەکەیان دروستکردووە.

ئەو هەنگوینەی دەستیبەسەرداگیراوە لە هۆتێل بابوسی لە ئەسحابەسپی بووە، بڕەکەی 250 کیلۆگرام بووە، وەک قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بۆدەکات شیلە و سانەی هەنگوینیان تێکەڵکردووە و بە هەنگوینی ئەسڵی فرۆشراوە.

قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو بڕە هەنگوینە سەرجەمی لەناودەبرێت و خاوەنەکانیان ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێنەوە. هەروەها هۆتێلەکەش دادەخرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەڵەبجە: سبەینێ هیچ کەسێک بۆ داواکردنی ژمارەی دڵخوازی تابلۆی ئۆتۆمبێل سەردانمان نەکات

هاتوچۆی هەڵەبجە داوادەکات سبەینێ هیچ کەسێک بە مەبەستی داواکردنی ژمارەی دڵخوازی تابلۆی ئۆتۆمبێل سەردانیان نەکات. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە…
Total
0
Share