هاتوچۆی ڕاپەڕین: لە ڕووداوێکی هاتوچۆی پاسێکی خوێندکاراندا دوو خوێندکار گیانیان لەدەستدا

بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لە ڕێگای نێوان حاجیاوا – چوارقوڕنە، دوو خوێندكار گیانیان لەدەستدا و پێنجی دیكەش بریندار بوون، ڕووداوەكە لەنێوان مینی پاسێكی خوێندكارانی زانكۆی كۆیە و بارهەڵگرێكدا ڕوویداوە.

دوای رووداوەكە، عەلی عەبدوڵا وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ مینی پاسێکی خوێندکاران لەسەر ڕێگای نێوان حاجیاوا – چوارقوڕنە تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بووە و بەهۆیەوە دوو خوێندکار گیانیان لەدەستدا، دووانی دیكەش بریندار بوون.

بەڵام دواتر وتەبێژەكەی هاتوچۆی ڕاپەڕین قسەی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا كرد، بەرزبوونەوەی ژمارەی بریندارەكانی بۆ پێنج خوێندكار ڕاگەیاند.

ئاشكراشیكرد، قوربانییەكان خوێندكاری زانكۆی كۆیە-ن.

پێشتریش بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی ڕاپەڕین بڵاویكردەوە، ڕووداوەکە لە كاتژمێر 7:30 خولەكی بەیانی ڕوویداوە، لە جۆری پێكدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر و مینی پاسێكی خوێندكاراندا بووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بازرگانیی خۆراکی سلێمانی: هەر بریکارێک هەزار و 750 دیناری لە هاوڵاتییان وەرگرتبێت سزادەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی بریکارەکانی خۆراک ئاگاداردەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی بڵاویکردەوە،…
زیاتر ببینە

دانا عەبدولكەریم: ئەگەر گرفتی دارایی دروست نەبێت تا كۆتایی ئەمساڵ رێگای كەلار – دەربەندیخان تەواودەكرێت

وەزیری ئاوەدانكردنەوەی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەگەر گرفتی دارایی دروست نەبێت تا كۆتایی ئەمساڵ رێگای سەرەكیی كەلار – دەربەندیخان تەواودەكرێت.…
Total
0
Share