سەرچاوەیەک لە بنەماڵەی خـ.ـورشید هـ.ـەرکی: تا کاتژمێر 8ی ئەمشەو خـ.ـورشید و حـ.ـەیدەر ئازاد نەکرێن هێرشدەکەینە سەر دامودەزگاکانی حکومەت

سەرچاوەیەک لە بنەماڵەی خـ.ـورشید هـ.ـەرکی ئاشکرایکرد، تا کاتژمێر 8ی ئەمشەو خـ.ـورشید و حـ.ـەیدەر ئازاد نەکرێن، هێرشدەکەینە سەر دامودەزگاکانی حکومەت، بەتایبەت پاڵاوگەکانی لاناز و کار.

سەرچاوەیەک لە بنەماڵەی خـ.ـورشید هـ.ـەرکی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، برایەکی خـ.ـورشید هـ.ـەرکی، کە ناسراوە بە (ڕەشـ.ـید هـ.ـەرکی)، تا کاتژمێر هەشتی ئەمشەو موڵەتی داوە بە حکومەت، کە ئەگەر خـ.ـورشید و حـ.ـەیدەر ئازاد نەکرێن، ئەوا هێرشدەکرێتە سەر تەواوی دامودەزگاکانی حکومەت، بە تایبەت پاڵاوگەکانی لانـ.ـاز و کـ.ـار.

وتیشی، تا دێت هێزێکی زۆر لە عەشیرەتی هـ.ـەرکی ڕوودەکەنە ماڵی خـ.ـورشید هـ.ـەرکی، پاش ئەم ئاگادارکردنەوەیە، پـ.ـارتی بە چـ.ـەکی قورس هێزێکی زیاتر دەنێرێت بۆ قەزای خـ.ـەبات و گردەڕەش، هەروەها ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوە هەیە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی پارتی سەوزی کوردستان: کاندید هەیە پۆستەری بانگەشەی بە دارەکانەوە هەڵواسیوە       

سەرۆکی پارتی سەوزی کوردستان رایدەگەیەنێت، ژینگە لەسەروو هەمووشتێکەوە، کاندید هەیە پۆستەری هەڵمەتی بانگەشەی بە دارەکانەوە هەڵواسیوە و زیانی…
زیاتر ببینە

ڕەیـ.ـان کـ.ـلدانی بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: لە 51هەمین ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی گەرمترین پیرۆزبایی خۆمتان ئاڕاستە دەکەم

ڕەیـ.ـان کـ.ـلدانی لە 51هەمین ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات. ڕەیان کلدانی،…
Total
0
Share