نەوزاد شێخ کامیل: لەم هەفتەیەدا دابەشکردنی بەشەئاردی هەشتەم دەستپێدەکات

بەڕێوەبەری بازرگانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا دەستدەکرێت بە دابەشکردنی بەشەئاردی هەشتەم. دەشڵێت، بەم نزیکانە دەستدەکەن بە ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی سەبەتەی شەشەمی بەشەخۆراک.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە بەشێك لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، دابەشکردنی بەشەئاردی حەوتەم کۆتاییهاتووە و لەم هەفتەیەشدا، دەستدەکەن بە دابەشکردنی بەشەئاردی هەشتەم بەسەر بریکارەکانی دابەشکردنی ئارد.

ئاشکراشیکرد، لە دوای تەواوبوونی پرۆسەی دابەشکردنی سەبەتەی پێنجەمی بەشەخۆراک لە هەرێمی کوردستان کە ئێستا لە قۆناغی کۆتاییدایە، دەستدەکەن بە ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی سەبەتەی شەشەمی بەشەخۆراک بەسەر بریکارەکاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: ئۆتۆمبێلێک بە ژمارەی ساختەوە دەستی بەسەرداگیرا و شەش ملیۆن دینار سزای لەسەربووە

هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی شۆفێرێک بۆ ماوەیەکی زۆر ژمارەیەکی ساختەی بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە هەڵواسیبوو و بەدەر لەکاری نایاسایی…
Total
0
Share