تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی و ئاوات شێخ جەناب دەستکرا بە خەرجکردنی پارەی دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ چوارشەممە، پاش ئەوەی لەسەر راسپاردەی بەڕێزان قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان، بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی نەشتەرگەری و دەرمان و نەبوونی کەرەستەی پزیشکی لە سلێمانی درا ئەمڕۆ دەستکرا بە خەرجکردنی پارەکە بۆ نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی.
ئاماژەی بەوەشکرد، بە هەوڵی د.ماکوان، بەڕێوەبەری لقی سلێمانی بانکی هەرێم، دەستکرا بە خەرجکردنی پارەی نەختینەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، بەمەش کێشەکانی نەشتەرگەری، دەرمان و نەبوونی کەرەستە و پێداویستیی پزیشکی لە سلێمانی تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ کۆتاییهات.