کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆتاییهات و باسی داهاتی هەرێم نەکرا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆتاییهات و باسی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان نەکرا.
بڕیاربوو لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا پرسی 120 ملیار دینارەکەی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان تاوتوێ بکرێت و بڕیاربدرێت کە ئەو بڕە پارەیە لەسەر هەرێمی کوردستان کەمبکرێتەوە.