وەفدی دانوستانکاری یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە

بڕیارە ئەمڕۆ کۆبوونەوەی وەفدی دانوستانکاری یەکێتی و پارتی لە سلێمانی کۆدەبنەوە.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، “ئەمڕۆ وەفدی دانوستانکاری یەکێتی و پارتی لە سلێمانی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دواین پەرەسەندنەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم کۆدەبنەوە”.

باسی لەوەشکرد، “بەرەوپێشچوون لە گفتوگۆکانی پەیوەست بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت هەیە، خوازیارین بەزووترین کات هەردوولا لەسەر کۆی خاڵەکان بگەنە رێککەوتن و حکومەتێکی خزمەتگوزار و کارا کە وەڵامدەرەوەی ئەم قۆناغەبێت پێکبهێندرێت”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێنە.. کارمەندێکی مین هەڵگرەوە لە شارباژێر مینێکی پێدا تەقییەوە

بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین کارمەندێکی بەڕێوبەرایەتییەکەیان مینێکی پێدا تەقییەوەتەوە لەکاتی کارکردندا. بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری…
Total
0
Share