بەدواداچوون بۆ گرانیی نرخی كەلوپەل و پێداویستییەكانی فرۆشگای چاكسازیی گەورانی سلێمانی دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاكسازیی كۆمەڵایەتی، ڕایگەیاند، بەدواداچوونمان بۆ گرانیی نرخی كەلوپەل و پێداویستییەكانی فرۆشگای چاكسازیی گەورانی سلێمانی کرد.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاكسازیی كۆمەڵایەتی، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شه‌ممه‌ ئیحسان عەبدولڕەحان، بەڕێوەبەری گشتیی چاكسازیی كۆمەڵایەتی سەردانی چاكسازیی گەورانی سلێمانی كرد و لەلایەن (دێبەر محەمەد) بەڕێوەبەری چاكسازی بە وەكالەت و (پێشەنگ حەمید) بەرپرسی هێزی جێبەجێكار پێشوازی لێكرا.

دەشڵێت، مەبەست لە سەردانەكەی بەدواداچوون بوو بۆ گرانیی نرخی كەلوپەل و پێداویستییەكانی فرۆشگای چاكسازی، هەروەها بەشەكانی كۆگا و چێشتخانەی بەسەركردەوە و شێوازی ئامادەكردنی خواردنی سزادراوانی بینی، هەر لەو سەردانەیدا لە نزیكەوە بەدواداچوونی كرد سەبارەت بە هەواڵێكی كەناڵی ڕووداو كە گوایە لە چاكسازیی گەورانی سلێمانی چاودێرەكان بە چـ.ـەقۆ و بۆكس خـ.ـەنجەر هەڕەشە لە سزادراوان دەكەن، بەڕێوەبەری گشتیی چاكسازی دوای بەدواداچوونێكی ورد ڕایگەیاند ئەم هەواڵە چەواشەكارییەی كەناڵی ڕووداو ڕەتدەكەینەوە و سبەینێ یەكشەممە سكاڵای یاسایی لەسەر ئەو كەناڵە تۆماردەكەین .

May be an image of hospital and text

May be an image of one or more people

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پارتی كاندیدەكەی هۆشیار زێباری بوو شكاندمان كاندیدەكەی تریان ڕێبەر ئەحمەد بوو شكاندمان

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند، پارتی كاندیدەكەی هۆشیار زێباری بوو شكاندمان كاندیدەكەی تریان ڕێبەر ئەحمەد…
زیاتر ببینە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب: ئاماری قوربانیان بۆ 12 شەهید و 64 بریندار بەرزبووەوە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب لە راگەیەندراوێکدا نوێترین ئاماری قوربانیانی شەڕ و پێکدادانەکانی سێ رۆژی رابردووی بڵاوکردەوە. بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، لە…
Total
0
Share