ئەدهەم بارزانی، لە هەشتەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلالدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تائێستا، نەتوانراوە کەلێنی نەبوونی سەرۆک مام جەلال پڕبکرێتەوە.
دەقی پەیامەکەی ئەدهەم بارزانی:
لە هەشتەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سەرۆک کۆماری پێشووتری عێراق، بەڕێز مام جەلال تاڵەبانیدا، یادی سه‌ركرده‌یه‌كی خه‌باتگێڕ ده‌كه‌ینه‌وه كه كۆچكردنی بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی له كاری ده‌وڵه‌تی و سیاسی‌دا لە ناوچەکە و عێراق و بەتایبەت هەرێمی کوردستان دروستكردووە، کە بێگومان تائێستا نەتوانراوە ئەو کەلێنە پڕبکرێتەوە.
وەک لای هەمووان ئاشکرایە، له‌ناو كێشه و ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌مڕۆدا له عێراق و ناوچه‌كه، زیاتر له هه‌موو كاتێك هه‌ست به بۆشایی نەبوونی مام جه‌لال تاڵەبانی ده‌كرێت.
بەبۆنەی ئەم یادەوە، جارێکی دیکە پرسە و سەرەخۆشی لە ماڵباتی خوالێخۆشبوو و جەنابی کاک بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرجەم لایەنگر و ئەندامانی حزبەکەیان دەکەم و جێگەی کۆچکردوو، بەهەشتی بەرین بێت.