سروە محەمەد: وەفدی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە حکومەتی عێراقیان ڕاگەیاندووە دەتوانن مانگانە تا 75 ملیار دینار بنێرن

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پاش ئەوەی ئەم هەفتەیە عێراق پارەی مووچەخۆرانی خۆی دابەشکرد، پاش ئەوە پارەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش دەنێردرێت.

سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، بەشێک لە وەزارەتەکانی عێراق تا ئێستا مووچەیان وەرنەگرتووە و بڕیارە یەکشەممە و دووشەممە مووچە وەربگرن، پاش ئەوان، بە دڵنیاییەوە ئەم هەفتەیە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرجدەکرێت.

وتیشی، لە کۆبوونەیان لەگەڵ ئەنجومەنی ئابوریی عێراق، وەفدەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاندووە، کە ماناگانە دەتوانن 75 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆ ڕەوانەی بەغداد بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەڵام لە هەموو دۆخێکدا، تەنانەت ئەگەر هەرێمی کوردستان داهاتی ناوخۆش نەنێرێت، عێراق مووچە دەنێرێت، بەڵام بە لێبڕینی 120 ملیار دینارەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. شاخەوان سائیب بەگ: ئەو ژنە دووگیانەی سووتێندراوە ئێستا تەندروستیی خۆی و منداڵەكەشی جێگیرە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی سووتاوی لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەو ژنە دووگیانەی دەوترێت لەلایەن خەسوویەوە سووتێندراوە ئێستا تەندروستیی خۆی و منداڵەكەشی…
Total
0
Share