کەشناسیی هەرێم: دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ بارانبارین دەستپێدەکات

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی بارانبارین دەستپێدەکات و ئەگەری بەفربارینیش لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان هەور دەبێت، پێشبینی دەكرێت لە ناوچەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی هەرێم وەك (پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و دهۆك، هەروەها ئیدارەی سۆران و گەرمیان) نمەباران و بارانی مامناوەند ببارێت، بەتایبەت لە كاتەكانی دواینیوەڕۆ. هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنوریەكانی باكوور و رۆژهەلاتی هەرێم ئەگەری كەمێك بەفربارین هەیە .

دەشڵێت، پلەکانی گەرما بە نزیكەی 2 تا 4 پلەى سیلیزى نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

لەبارەی کەشی سبەی شەممەوە، کەشناسی دەڵێت، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لە هەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە سنوری پارێزگای دهۆك كەمێك نمەباران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییە سنوریەكانی باكوور، ئەگەری كەمێك بەفربارین هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەی گەرما نزیكدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 17  پلەی سیلیزی

سلێمانی : 15 پلەی سیلیزی

دهۆک : 17  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 17 پلەی سیلیزی

زاخۆ  : 15 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 15 پلەی سیلیزی

سۆران : 15 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 5 پلەی سیلیزی

گەرمیان :24 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی لیژنەی دارایی: بە حکومەتی هەرێممان وت دەبێت بە بانکیکردنی مووچە لە رێگەی بانکە فیدڕاڵییەکانەوە بێت

سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی…
زیاتر ببینە

وتەبێژی دەزگای مینی هەرێمی کوردستان: %65ی ناوچە مینڕێژکراوەکانمان لە مین پاککردووەتەوە

وتەبێژی دەزگای مینی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەشی زۆری ناوچە مینڕێژکراوەکانمان لە مین پاککردووەتەوە. تالیب خالید، وتەبێژی سەرۆکایەتیی دەزگای…
Total
0
Share