مەرجی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ ناردنی مووچە ئاشكرابوو

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بۆ ناردنی مووچە وەزارەتی دارایی عێراق دەیەوێت وردبینی لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بكات و لە هەمانكاتدا هیچ زیادكردنێك لە لیستەكاندا روونەدات.

موعین كازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، دادگای فیدراڵی و بانكی ناوەندیی عێراق دەیانەوێت بە بانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە رێگای بانكە فیدراڵییەكانەوە بێت و لەبەرامبەردا هەرێمی كوردستان دەیەوێت لە بانكی دیكەوە بێت.
وتیشی، “بۆ ناردنی مووچە، وەزارەتی دارایی عێراق دەیەوێت وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەكان بكات و لە هەمانكاتدا هیچ زیادكردنێك لە لیستەكەدا روونەدات كە ئەوانەش هۆكارن بۆ دواكەوتنی مووچە”.

راشیگەیاند، “ئومێدەوارین مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هاوشێوەی ناوچەكانی دیكەی عێراق مانگانە لە كاتی خۆیدا دابەشبكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە: سبەی وانەی یەکەمی خوێندنگەکان بۆ پاڵپشتیی رۆژئاوای کوردستان تەرخاندەکرێت

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی، وانەی یەکەم تەرخان دەکرێت بۆ…
زیاتر ببینە

یەکێتیی هاوردە و هەناردەکاران: زۆرترین پرۆژەی ئەمساڵ لەبواری بیناسازیدا ئەنجامدراوە و کەمترینیش لەبواری کانزایی و چنیندا بووە.

یەکێتیی هاوردە و هەناردەکاران رایگەیاند، ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان 183 مۆڵەتی دامەزراندنی کارگەی ناوخۆیی دراوە، کە بوونەتە هۆی…
Total
0
Share