دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە وتارێکدا بەبۆنەی یادی 250 ساڵەی سەربەخۆیی ئەمریکا ڕایگەیاند، لەگەڵ نزیکبوونەوەمان لەم یادە مەزنە، نازسنامەی ئەمریکییەکان لە ناوخۆی وڵاتەکەمان لەژێر هەڕەشەدایە.
ئاماژەی بەوەشدا، “دوای نەوەیەک لە شەڕ و تێکشکاندنی هەڕەشەی کۆمۆنیستەکان لە شەڕی سارددا، ئێستا هەڕەشەیەکی کۆمۆنیستی نوێ لەسەر خاکەکەمانە.
ترەمپ وتیشی، “هیچ وڵاتێک لە جیهاندا هێندەی ئەمریکا کاری چاکەی بۆ مرۆڤایەتی ئەنجامنەداوە”.