نەتەوە یەكگرتووەكان: ملیۆنان ژن لە چەند مافێكی پەیوەست بە جەستەیانەوە بێبەشن

سندوقی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ دانیشتووان رایدەگەیەنێت، ملیۆنان كەس لە جیهاندا بێبەشن لە مافی ئازادیی مامەڵە بە جەستەیانەوە لە پرسی پەیوەندیدار بە ئەنجامدانی سێكس، بەكارهێنانی هۆكاری رێگری لە سكپڕی و داواكردنی چاودێریی تەندروستی. داواش لە حكومەتەكان دەكات رێز لەم مافە بگرن.

ملیۆنان ژن و كچ لە سەرتاسەری جیهاندا رووبەڕووی رێگری لە ئەنجدامدانی مافی خۆیان لە بڕیاردان دەربارەی جەستەیان دەبنەوە، ژمارەیەكی زۆریان دەبنە “بەندی ئامانجی دیمۆگرافی”، وەك ئەوەی لە راپۆرتێكی ئەمڕۆی نەتەوە یەكگرتووەكاندا هاتووە.

بەپێی راپۆرتەكە كە سندوقی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ دانیشتووان (UNFPA) بڵاویكردووەتەوە، نزیكەی 257 ملیۆن ژن لە سەرتاسەری جیهاندا ویستێكیان هەیە كە لە بەکارهێنانی رێگاکانی رێگریکردن لە دووگیانیی سەلامەت و متمانەپێکراودا بەدینایەت.

سندوقەكە دەڵێت، بەپێی ئەو زانیارییانەی لە 68 وڵاتەوە كۆكراوەتەوە دەردەكەوێت كە 44%ی ئەو ژنانەی هاوبەشی ژیانیان هەیە، مافی بڕیاردانیان لەبارەی جەستەیانەوە نییە، كاتێك پەیوەندیدار بێت بە ئەنجامدانی سەرجێی، بەكارهێنانی هۆكاری رێگری لە سكپڕی و داواكردنی چاودێریی تەندروستی.

هەر بەپێی راپۆرتەكە نزیكەی 24%ی ژنان و كچان ناتوانن بڵێن “نەخێر بۆ سێكس”، لەكاتێكدا 11%یان ناتوانن بڕیاری خۆیان بدەن دەربارەی هۆكاری رێگری لە سكپڕی.

ناتالیا کانیم، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری UNFPA لە راپۆرتەکەدا دەڵێت، “پەیوەندیی نێوان سەربەخۆیی بڕیاری زاوزێ و ژیانێکی تەندروست راستییەکی حاشا هەڵنەگرە”.

راپۆرتی (دۆخی دانیشتوانی جیهان) کە لەلایەن سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان دەرچووە، دەریدەخات کە حکومەتەکان زیاتر سیاسەتێك دەگرنەبەر بە ئامانجی زیادبوونی وەچەخستنەوە، یان كەمكردنی یان پارێزگاری لە ئاستەكەی، لەسەر حسابی مافەكانی ژنان.

بابەتی پێشتر

لێدوانێكی نوێ لەبارەی یەكەم رۆژی جەژنەوە

بابەتی دواتر

سودانی سوپاس و پاداشت بۆ توێژێكی مووچەخۆران دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەنها بەفری لێباریوە.. بۆ یه‌كه‌مینجار باران له‌ لوتكه‌ی به‌سته‌ڵه‌كه‌كانی گرینلاند باری

گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا تەنها بە توانەوەی بەستەڵەكەكانەوە نەوەستا، كەشوهەوای دوورگەی گرینلاندیشی گۆڕیوە، بەشێوەیەك، بۆ یه‌كه‌مینجار باران له‌ لوتكه‌ی به‌سته‌ڵه‌كه‌كانی…
Total
0
Share